لە چ کاتێکدا نەخۆشییەکانی پەنکریاس مەترسیدارن؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشییەکانی پەنکریاس لە چوارچێوەی چەند نیشانەیەکدا بەدەردەکەون، هەر کاتێک هەستت بەم نیشانانە کرد ئەوا مەترسیدارە و پێویستی بە پشکنین و چارەسەری پزیشکی هەیە، لەم باسەدا دکتۆر سەرکەوت رؤوف محمد امین پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی باس لە نیشانە مەترسیدارەکانی نەخۆشی پەنکریاس دەکات.
- نیشانەکانی نەخۆشییەکانی پەنکریاس وەک هەوکردنی پەنکریاس، شێرپەنجەی پەنکریاس و هەندێک لە نەخۆشیەکانی تر بریتین لە:
1- زەردوویی: زەردبوونی پێست یان چاو.
2- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
3- تا: لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ هەوکردن.
4- خێرا لێدانی دڵ یان دابەزینی پەستانی خوێن.
5- ئازاری توندی سک: زۆرجار لە بەشی سەرەوەی سکدا کە دەگوازرێتەوە بۆ پشت، لەوانەیە دوای خواردن زیاتر بێت.
6- هەڵئاوسانی سک : لەوانەیە پەیوەندی بە کۆبوونەوەی شلە یان هەوکردنەوە هەبێت.
PM:12:14:04/10/2025
ئهم بابهته 1548
جار خوێنراوهتهوه