هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی کیسی دەستکردی کافاین
وێستگە ستایل-
لە ئێستادا کیسی کافاین بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێندرێت لە لایەن خەڵکییەوە پاش ئەوەی بۆتە نوێترین ترێندی باو لە نێو تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک جێگرەوەیەک بۆ ئامادەکردنی چا و قاوە.
ئەم لە کاتێکدایە کە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ئەم کیسانە لە لایەن خەڵکییەوە، بەو پێیەی کە بەکارهێنانی کیسی کافاینەکان ڕێگایەکی ئاسانترە بە بەروارد بە ئامادەکردنی قاوە و هەروەها وزەیەکی زۆر بە خەڵکی دەبەخشن پاش بەکارهێنانیان، بێئاگا لەوەی کە دەکرێت کێشەی تەندروستی بۆ تازە پێگەیشتووان و ئەو کەسانەش درووستبکات کە پێشتر بە نەخۆشییەک دەستنیشانکراون.
ئەم کیسی کافاینانە لە ئێستادا بۆتە ترێندی تیکتۆک بە تایبەت لە نێو یاریزانەکانی لەشجوانیدا، هەر یەکێک لەم کیسانە بڕێک لە کافاینی تۆز، تامی دەستکرد و ڤیتامینیان تێدایە.
ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە ئاگاداربن و بەدووربن لێی، وەک دەزانرێت کافاین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و لێدانی دڵ، هەربۆیە ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ زیاددەکات، جگە لەمەش کافاین چالاکی دەمارە گەیەنەری دۆپامین زیاددەکات کە دەکرێت ببێتە هۆی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
AM:11:55:04/10/2025
ئهم بابهته 2000
جار خوێنراوهتهوه