توێژینەوەیەک: چەرەس کالۆری زۆرە، بەڵام کێش زیاد ناکات
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی خواردنی چەرەسی خستۆتە ڕوو و تیایدا هاتووە کە "چەرەس پێکهاتەیەکی خۆراکی زۆر بەسوودە و یادەوەری بەهێز دەکات و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە و توانای وەچە دروستکردن باشتر دەکات هاوکات یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات"، ئەمەش وایکردووە کە چاوێک بە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووتردا بخشێندرێتەوە.
لەتوێژینەوەکەدا هاتووە"ئەو چەورییەی کە لە پێکهاتەی چەرەسدا هەیە پاش خواردنی هەمووی بەتەواوەتی هەڵنامژرێت، ئەوەش وادەکات نەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات".
لەم توێژینەوە نوێیەدا هاتووە کاتێک ژەمی بەیانیان پێکهاتبێت لە هێلکە و50 گرام گوێز یارمەتی بەهێزبوونی تەرکیز و یادەوەری دەدات و هەر جۆرێکی چەرەس لەگەڵ ژەمی خۆراکی کەم کالۆری بخورێت یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات".
لەتوێژینەوەکانی ڕابردوودا باس لەوە کراوە کە خواردنی هەمەجۆری چەرەس ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و خەمۆکی کەمدەکاتەوە، بەڵام هێشتا نەبووە بە هۆکارێکی باو کە بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاربهێندرێت".
AM:11:34:04/10/2025
ئهم بابهته 1828
جار خوێنراوهتهوه