‌ئەکتەری میسڕی لطفی لبیب لە تەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

وێستگە ستایل-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەکتەری بەناوبانگی میسڕی لطفی لبیب لە تەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگە لە پاش جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، دواجار ئەمڕۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە خێزان و هەوادارەکانی کرد.

ئەشرەف زەکی سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوێتی ماڵئاوا ئەی پیاوی بەختەوەری، لای خۆیەوە پێشتر ئەشرەف زەکی ڕایگەیاندبوو باری تەندروستی ئەو ئەکتەرە بەناوبانگەی میسڕ لە خراپیدایە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیە.

لطفی لبیب هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی میسڕی لە بەرواری 18 ی ئابی 1947 لەدایکبووە، لە ماوەی ژیانیدا بەشداری چەندین کاری هونەری بەناوبانگی کردووە لە دراما و فیلم و شانۆدا، ئەم ئەکتەرە دەرچووی کۆلێژی ئاداب بووە لە زانکۆی ئەسکەندەرییە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی 77 ساڵیدا و پاش مانەوەی لەسەر تەختی نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ دواجار ماڵئاوایی لە هەوادارەکانی کرد.


PM:01:26:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل