‌کاریگەری نەخۆشی شەکرە لەسەر گوێ

وێستگە ستایل-

هەروەک ئاشکرایە لای زۆربەمان کاریگەری و ماکەکانی نەخۆشی شەکرە بەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستەوە زۆرن و بێگومان "گوێ" وەکو ئەندامی سەرەکی بیستن ڕەنگە بەدەر نەبێت لە لێکەوتەکانی، دكتۆر نەخۆشی شەکرە بە 4 ڕێگا کاردەکاتە سەر گوێ

1-تێکدانی سیستەمی بەرگری لەش:
وادەکات لەش ئاسانتر تووشی هەوکردن بێت و نەتوانێت بەرگری بەهێز بەرامبەر بەکتریا و میکرۆبەکانی تر دروست بکات

2-بوونی ڕێژەیەکی بەرزی شەکرە لەناو خوێن، ڕێگاخۆشکەرە بۆ بەکتریا و کەڕووەکان کە لە لەشدا گەشە بکەن و زیاتر تووشی هەوکردنمان بکەن ، گوێ ش یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە خوێنی بۆ دەچێ و بەو شێوەیەش ئەگەری هەیە تووشی هەوکردن ببێت

3-کاریگەری لەسەر دەمارەکانی خوێن:
بەرزی ڕێژەی شەکرە کار دەکاتە سەر ڕووپۆشی دەمارەکانی خوێنی و بەمەش بڕێکی کەمتر ئۆکسجین و خۆراکی پێویست دەگات بە گوێ و ئەندامەکانی تری لەش بەمەش ئەو ئەندامانە زیاتر کاریگەر دەبن بە هەوکردن و ناتوانن بەرگری بکەن بەرامبەر میکرۆبەکان و چاک بوونەوەیان زیاتر دوادەخەن

4-کاریگەری لەسەر هەستەدەمارەکان :
نەخۆشی شەکرە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر هەستەدەمارەکان ، بەمەش ئەو دەمارانەی فرمانی گوێ ڕێکدەخەن لەکار دەکەون و ناتوانن فرمانەکانی خۆیان بە تەواوی ئەنجام بدەن وەک پاک کردنەوەی خۆیی گوێ لە دەردار و پیسی کە لە کاتی ئاسایی دا ئەنجام دەدرێت بەمەش دەبێتە ناوەندێکی ئاسان بۆ گەشەی بەکتریا و کەڕووەکان و میکرۆبەکانی تر.

بە شێوەیەکی گشتی، هەموو ئەو کاریگەرانەی بەرزیی شەکرە دروستی دەکات لەسەر گوێ وادەکات گوێ زیاتر تووشی هەوکردن ببێت لەجۆری هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوویی Fungal otitis media , Malignant otitis externa.

وە هەروەها لە هەندێک کەس تووشی کزبوونی گوێ یان گران بوونی گوێی پەیوەندیدار بە هەستەدەمارەکان دەکات Sensorineural hearing loss دەبن ، وە هەروەها Otosclerosis واتە ڕەقبوونی خانە و شانەکانی گوێ یەکێکی ترە لە دەرئەنجامەکان.

هەر بۆیە پێویستە تووشبوانی شەکرە لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەت دابن و ئەو پارێز و چارەسەرانەی بۆیان دانراوە جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ماکەکانی نەخۆشی شەکرە.


PM:09:42:07/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌