پشكنینێكی سادده توشبوون به جۆرێك شێرپه‌نجه دیاری ده‌كات
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێگایه‌كی نوێ بۆ پشكنینی خوێن یان دۆزیوه‌ته‌وه كه توانای دیاریكردنی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌ناو به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شدا بڵاوببێته‌وه، ئه‌م پشكنینه سادده‌یه و ده‌توانرێت وه‌ك پشكنینی ڕۆتینی ئه‌نجامبدرێت.
زۆرجار شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس نیشانه‌ی كه‌مه و نادۆزرێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی به له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش واده‌كات چاره‌سه‌ری ئاسان نه‌بێت، ته‌نها ساڵی 2022 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسه‌وه 467000 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جارید فیشه‌ر پسپۆڕی زانستی زینده‌وه‌رزانیه له زانكۆی"ئۆریگۆن" تایبه‌ت به ته‌ندروستی و زانست (OHSU) له پۆرتلاند وتویه‌تی"پێویستی زۆر هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای نوێ هه‌تا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس پێشوه‌خته دیاری بدۆزرێته‌وه"
په‌نكریاس ده‌كه‌وێته به‌شی پشته‌وه‌ی گه‌ده و ئه‌ركی ئه‌م ئه‌ندامه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌یه كه یارمه‌تی هه‌رسكردنی خواردن ده‌ده‌ن و ئه‌و هۆرمۆنانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئامێره نوێیه‌ی بۆ پشكنین به‌كارده‌هێندرێت توانای دیاریكردنی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه به وردی %73 و له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر سیمۆن وه‌ك ئه‌ندازیاری پزیشكی زینده‌ی له په‌یمانگای فیدرالی سویسرا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا (ETH) وتویه‌تی" ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی زۆر زانستیه و به‌ڕاستی به‌سووده بۆ دیاریكردنی شێرپه‌نجه و ده‌توانێت له‌ڕێی پشكنینی خوێنه‌وه دیاری بكرێت كه‌سه‌كه وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسی هه‌یه یان نا"
PM:08:24:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 708
جار خوێنراوه‌ته‌وه