ڕێجیمی پرته‌قاڵ..ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ دابه‌زاندنی كێش
وێستگە ستایل-
له‌جیهاندا بابه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیادده یه‌كێكه له‌وانه‌ی هاوڵاتیان زۆر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت پرته‌قاڵ بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی هه‌بێت.؟
پسپۆڕی بواری خۆراك"هاله ئه‌بو ته‌ها" له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سكای نیوز باسی له‌وه كردوه ده‌كرێت پرته‌قاڵ بكرێت به به‌شێك له سیستمی خۆراكی ته‌ندروست به‌هۆی بوونی بڕێكی باش له ڤیتامین C و ڕیشاڵ تیایدا به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك به‌شێك له سیستمی دابه‌زاندنی كێش نه‌ك به‌ته‌واوه‌تی پشتی پێببه‌سترێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ته‌نها پرته‌قاڵ بخۆیت ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كێشت داده‌به‌زێت به‌هۆی هه‌بووی كالۆریه‌كی كه‌م له‌م میوه‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن نییه"
دكتۆره هاله ده‌ڵێت" پشت به‌ستن به یه‌ك جۆری خۆراك بۆ دابه‌زاندنی كێش كارێكی نادروسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌سته پێویستی به هه‌مه‌چه‌شنی خواردنه‌كان هه‌یه و ئه‌م ڕێگایه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌توانرێت پشتی پێببه‌سترێت"
ئه‌م پپسۆڕه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن ده‌توانن خواردنی هه‌مه‌چه‌شن بخۆن
له‌گه‌ڵیدا وه‌رزش بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ن سوود له‌ڕێنمایی كه‌سی پسپۆڕ وه‌ربگرن و باشتره دابه‌زاندنی كێش به چاودێری پزیشكی پسپۆڕی بواره‌كه بێت.
AM:10:00:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه