به‌وێنه.. سیلینا هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی سیلینا هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دڵخۆش كردوه، ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كاری به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزیكی بۆ ده‌كات"بینی بلانكۆ" هاوسه‌رگیری كردوه و وێنه‌ی ئه‌ڵقه گرانبههاكهشی بۆته باسی گه‌رمی هه‌واداره‌كانی سیلینا.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 32 ساڵه پێشتر ئاشكرای كردبوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كانی"بلانكۆ" له‌كۆتای ساڵی 2023 ه‌وه ژوان ده‌به‌ستن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌نێوانیاندا، پێشتر ئه‌م دوانه به‌یه‌كه‌وه كاری هونه‌ریان كردوه له‌وانه‌ش گۆرانی "Single Soon" كه ساڵی 2023 به‌رهه‌میان هێناوه و گۆرانی "I Cant Get Enough" كه ساڵی 2019 به‌رهه‌میان هێناوه.
له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ"هۆلیود ڕیپۆرته‌ر" مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سیلینا ئه‌نجامیداوه تیایدا پرسیاری له‌باره‌ی بلانكۆ لێكراوه و ئه‌م خانمه وتویه‌تی" ئه‌مجاره له پهیوهندیهكهمدا هه‌ست به‌دڵنیای زۆر ده‌كه‌م و ئایندهی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه ده‌بینمه‌وه"
ساڵی 2024 ساڵێكی پڕ به‌رهه‌م بووه بۆ سیلینا له‌ڕوی كاری سینه‌ما و ته‌له‌فیزۆن، ئه‌مجاره‌ش ژیانی تایبه‌تی و ئه‌مساڵ سیلینا بوه براوه‌ی خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵی كان ی سینه‌مایی بۆ فیلمی"ئه‌میلیا پیریز"، هاوكات كاندید كرا بۆ باشترین ئه‌كته‌ر بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئیمی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له زنجیره‌ی كۆمیدی "Only Murders in the Building" و خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه.
PM:09:05:12/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوهتهوه