چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له توشبوون به شێرپه‌نجه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
دكتۆر لۆت پزیشكی ده‌رزی ئاژنین له شاری نیویۆرك هه‌ندێك نیشانه باسده‌كات كه ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به جۆرێكی مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی Surrey Live بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م پزیشكه باسی له‌وه كردوه"شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها %8.5 ی توشبووانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه به زیندوی ده‌مێننه‌وه پاش 5 ساڵ له دیاریكردنیان كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واده‌كات نه‌خۆشییه‌كه مه‌ترسیدارتربێت.
قورس ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته:
هیچ جۆره پشكنینێكی ڕۆتینی نییه ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه دیاری بكات،به‌ڵام گرنگه له‌كاتی هه‌ستكردن به چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه‌سی نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌م نیشانانه پشتگوێ مه‌خه:
1-به‌هۆی شوێنی په‌نكریاس له ناوسكدا له‌كاتی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس مرۆڤ هه‌ست به ئازاری پشت و سك ده‌كات، له‌كاتی نانخواردن و نوشتانه‌وه بۆ پێشه‌وه ئازار زیاتر ده‌بێت.
2-وشكبوونه‌وه‌ی پێست و خورو و زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست و زه‌رد بونی سپێنه‌ی چاو باوترین ئه‌و نیشانانه‌ن كه له‌كاتی گه‌شه‌ی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناڵی زراو هه‌ستی پێده‌كرێت.
3- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و له‌ده‌ستدانی كێشی به‌بێ بوونی هۆكاری دیاریكراو.
4-هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و نه‌مانی ووزه‌ی جه‌سته، به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و له‌رزین.
5-سكچوون و قه‌بزی به‌رده‌وام، هه‌بوونی ئازار له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك، ئه‌م ئازاره خراپتر ده‌بێت له‌كاتی نانخواردن یان نوشتانه‌وه بۆ پێشه‌وه.
PM:08:15:11/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 15880
جار خوێنراوه‌ته‌وه