پسپۆڕان: خواردنه‌وه‌ی قاوه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وه به‌ناوبانگانه‌ی ناوبه‌ناو له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی قسه و باسی جیاواز ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یخۆنه‌وه هه‌تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌خه‌به‌ربن، به‌ڵام پسپۆڕان چه‌ندین سوودی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌یان ئاشكرا كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی"ئێم- بی- جی- فوود" له پسپۆڕێكی زانستی پزیشكیه‌وه سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی ئاشكرا كردوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م خواردنه‌وه‌یه زیاتر له 1000 جۆر مادده‌ی كیمیاوی چالاكی تیادایه یارمه‌تی درێژكردنی ته‌مه‌ن ده‌دات.
1-بۆ ته‌ندروستی مێشك و یاده‌وه‌ری سوودی هه‌یه:
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن قاوه‌ی ڕه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر به‌ئاگا بێت، خواردنه‌وه‌ی 150 میلیگرام كافاین به‌سووده بۆ چالاككردنی مێشك، هاوكات كافاین ده‌ردانی دۆپامین له‌لایه‌ن مێشكه‌وه زیاد ده‌كات، مه‌زاج باش ده‌كات.
2-بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه:
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه دڵ ده‌پارێزێت و مه‌ترسی سست بوونی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره و زیادبوونی كێش كه‌مده‌كاته‌وه كه زیان به‌دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ی 3-5 كوپ قاوه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
3-بۆ ته‌ندروستی گه‌ده سوودی هه‌یه:
جیسیكا كوردینگ پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت"قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی زۆر چالاكه، پرۆسه‌ی پیسایكردن خێرا ده‌كات، به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی قه‌بزیان هه‌یه، كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر میكرۆبه‌كانی گه‌ده، هاوسه‌نگی به‌كتریای گه‌ده ده‌پارێزێت"
4-شه‌كره:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو، خواردنه‌وه‌ی قاوه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:07:38:11/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه