‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: چه‌وری وورگ له‌ پیاواندا مه‌ترسیدارتره‌ به‌راورد به‌ خانمان

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ كۆلێجی له‌نده‌ن ئاگای ده‌ده‌نه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ چه‌وری ورگیان هه‌یه‌، مه‌ترسی داڕمانی توانای زانیاریان 10 ساڵ زوتر ده‌بێت به‌راورد به‌ خانمان.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری British Medical Journal (BMJ) بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا 34 هه‌زار كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 45-82 ساڵدا بوه‌ به‌شداریان كردوه‌، قه‌ڵه‌و بوون و گرفتی به‌رزه‌ به‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ی‌ جۆری دوه‌میان هه‌یه‌، هه‌مویان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر توانای یاده‌وه‌ری مێشك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كه‌ن.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا كێش و قه‌باره‌ی‌ مێشكی به‌شداربوه‌كان هه‌ژمار كراوه‌، توانراوه‌ كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له‌سه‌ر لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری بزانرێت.

ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناوچه‌ی‌ سكیاندا چه‌وری زۆریان هه‌یه‌، قه‌باره‌ی‌ مێشكیان بچوكتره‌ و مێشكیان باش كار ناكات له‌ته‌مه‌نی 55-74 ساڵی ئه‌م گرفته‌ مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر پیاوان دروست ده‌كات به‌راورد به‌ خانمان.


PM:08:30:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌