‌زۆر مانه‌وه‌ له‌ ته‌والێت زیانی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاگای ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ته‌والێت ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و مه‌ترسی توشبوون به‌ مایسیری و لاوازبوونی ماسولكه‌ی‌ حه‌وز زیاد ده‌كات.

هۆكاری ئه‌م زیانه‌ی‌ ته‌والێتی ڕۆژئاوای بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانیدا په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر ماسولكه‌ی‌ سمت دروست ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوڕی خوێن ده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ جه‌سته‌ ناچار ده‌بێت زیاتر ماندوو ببێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌مپی خوێن بكات و بینێرێت بۆ دڵ.

له‌م حاڵه‌ته‌دا ملوله‌ خوێنه‌كانی ده‌وری كۆم ده‌ئاوسێن و ده‌گیرێت ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ مایسیری زیاد ده‌كات و په‌ستان له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی ناوچه‌ی‌ حه‌وز زۆر ده‌بێت ئه‌وه‌ش گرفت بۆ كۆم دروست ده‌كات.

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ نابێت هه‌ركه‌سێك زیاتر له‌ 10 خوله‌ك له‌ ته‌والێتدا بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی بۆ دروست نه‌بێت.


PM:08:00:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌