‌نوستن و خه‌ڵه‌فان په‌یوه‌ندیان چییه‌ به‌یه‌كتره‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری نوستنی له‌سه‌ر توشبوون به‌ نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان خستۆته‌ ڕوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندوێتی ده‌كه‌ن و وه‌ك پێویست ناخه‌ون ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ خه‌ڵه‌فان زۆره‌.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك گۆڤاری"Neurology" بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ و له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندوێتی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی‌ ڕۆژدا و ناتوانن وه‌ك پێویست كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وه‌ %35.5 مه‌ترسی توشبوونیان به‌ حاڵه‌تی  (MCR) هه‌یه‌ به‌راورد به‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ستی ماندوێتیان نه‌بووه‌ ته‌نها %6.7 له‌وان توشی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ بوون.

توشبووان به‌ گرفتی ته‌ندروستی  (MCR) ڕۆیشتنیان خاو ده‌بێته‌وه‌ و گرفت له‌ یاده‌وه‌ریاندا دروست ده‌بێت، مه‌ترسی توشبوونیان به‌ خه‌ڵه‌فان دووجار زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌یان نییه‌.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دكتۆره‌"ڤیكتوار لۆرۆی" مامۆستای یاریده‌ده‌ره‌ له‌ پزیشكی پیری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تور له‌ فه‌ڕه‌نسا وتویه‌تی" توێژینه‌وه‌كانی پێشتر كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی نێوان تێكچوونی كاتی نوستن و مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان ئاشكرا كردوه‌، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موان له‌سه‌ر چاككردنی كاتی نوستنیان كاربكه‌ن چونكه‌ له‌كۆتایدا خۆپاراستن باشتره‌ له‌توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر"

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ نوستن یارمه‌تی خاوێن بونه‌وه‌ی‌ مێشك ده‌دات له‌و ژه‌هره‌ی‌ له‌سه‌ری كۆده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌و جۆره‌ پرۆتینه‌یه‌ كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ خه‌ڵه‌فان له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ نوستن بێ به‌شن"


PM:09:27:09/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌