هۆكاره‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی نوستن له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن
وێستگە ستایل-
كه‌مخه‌وی درێژخایه‌ن و ماندوێتی به‌رده‌وام هۆكاره بۆ ڕودانی ڕوداوی ئۆتۆمبێل و توشبوون به خه‌مۆكی، له‌و باره‌یه‌وه زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن نوستن قورس ده‌بێت.
كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌گشتی شه‌وانه 3 بۆ 4 جار به‌هۆكاری میزكردن خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه یان ئه‌و نائارامیه‌ی هه‌یانه به‌هۆی توشبوون به نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی WebMD بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌و هۆكارانه كراوه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت:
1-نه‌خۆشی و دۆخی ته‌ندروستی:
توشبوون به هه‌وكردنی جومگه و وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستن و گرفتی مێروله‌كردنی قاچ، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نوستن كه‌م ببێته‌وه.
2-ده‌رمان:
به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان واده‌كات نوستن ئه‌سته‌م بێت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی هه‌رجۆرێكی ده‌رمان باشتره پرس به پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت.
3-گۆڕانی ته‌مه‌ن:
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن گۆڕانكاری گه‌وره له ژیانی مرۆڤدا ڕوده‌دات،وه‌ك نه‌خۆشی و گرفتی ئابوری و خێزانی له‌م دۆخانه‌شدا باشتره سود له‌ڕێنمای تایبه‌ت وه‌ربگریت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه.
4-خانه‌نشین بوون:
ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن ڕۆژانه كاتێكی زۆریان هه‌یه و چالاكی ڕۆژانه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی نوستن ده‌بێت، باشتره جه‌سته و مێشكت به‌چالاكی بهێڵیته‌وه ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بویت بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ویت.
PM:09:09:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه