هۆكار و نیشانهكانی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ
وێستگە ستایل-
ناڕێکی لێدانەکانی دڵ دەکرێت بریتی بێت ناڕێکی لە ناوەندی لێدانەکانی دڵ یان ناڕێژی لە ڕیتمەکەی بێت، کاتێک دڵ بە کاتێکی خێراتر لە کاتی ئاسایی لێدەدات، ناوی لێدەنرێت پەلەپەلی دڵ، بەڵام کاتێکی خاوتر لە کاتی ئاسایی لێدەدات پێی دەوترێ دڵ خاوی.
بەربڵاوترین جۆری ناڕێکی لێدانەکانی دڵ بریتییە لە فڕینی گوێچکەلەکانی دڵ، کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ بە شێوەیەکی خێرا، زۆر کارتێکەر هەن کاریگەریان هەیە لەسەر ڕیتمی لێدانەکانی دڵ، دكتۆر ڕەوەند پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی ناڕێکی لێدانی دڵ:
1- ئاڵوودەبوون بە خواردنەوەی کهول.
2- نەخۆشی شەکرە.
3- بەکارهێنانی ماددەی بیهۆشکەر.
4- زێدەڕەوی لە خواردنەوەی قاوەدا، چونکە کافاین لەخۆدەگرێت.
5- نەخۆشییەکانی دڵ وەکو خوێنتێزانە پەککەوتنی دڵ.
6- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
7- زیادە ئیشکردنی ڕژێنی سایرۆید.
8- پەستان و فشاری دەروونی.
9- شوێن برینی زۆر بە دڵەوە، زۆرجار پاش جەڵتەی دڵ ڕوودەدات.
10- جگەرەکێشان.
11- هەندێک کەمی لە تەواوکاری خۆراکی.
12- هەندێک چارەسەری گیایی.
13- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان.
14- گۆڕانی شێوە و بونیادی دڵ.
نیشانەکانی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ:
1-ترپە ترپ و فڕە فڕی سنگ.
2-خێرابوونی لێدانەکانی دڵ.
3-خاوبوونەوەی لێدانەکانی دڵ.
4-ئازار لە سنگدا.
5-هەناسەتەنگی.
6-سەرسوڕکێ یان گێژبوون.
7-زۆر ئارەقکردنەوە.
8- بورانەوە.
PM:05:30:02/11/2024
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه