‌ئه‌گه‌ر پێش نوستن برسیت بوو ئه‌م ژه‌مانه‌ بخۆ

وێستگە ستایل-

خواردنی ژه‌مه‌كان به‌ شه‌و خویه‌كی خراپه‌، به‌ڵام ده‌كرێت له‌جیاتی ژه‌می قورس ژه‌می ته‌ندروست و سووك بخورێت له‌جیاتی زیان سوودی هه‌بێت بۆ ته‌ندروستی.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌"هێلس" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا بیرۆكه‌ی‌ چه‌ند ژه‌مێكی سووك و ته‌ندروستی خستۆته‌ ڕوو، هه‌ستكردن به‌ برسێتی پێش نوستن كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

1- گێلاسی ترش:
تامێكی خۆشی هه‌یه‌، له‌ كاتی دره‌نگانی شه‌ودا هه‌ستی برسێتی كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌دا ئه‌و هۆرمۆنه‌ ده‌رده‌درێت یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتی نوستن ڕێكبخات.

2- كیوی:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ میلاتۆنین و سیرۆتۆنین، هه‌ردووكیان دوو هۆرمۆنن ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ ڕێكخستنی نوستن و هه‌ستان له‌خه‌و، ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر له‌وانه‌ش ڤیتامین Cو E هه‌وكردنی په‌یوه‌ندیدار به‌ كه‌مخه‌وی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

3-ئاردی شۆفان:
یه‌كێك له‌ بژارده‌ باشه‌كان بۆژه‌مێكی سووك له‌ شه‌ودا پێش نوستن، ئه‌و خواردنانه‌یه‌ به‌ ئاردی شۆفان دروستكراوه‌ چونكه‌ ڕیشاڵی باشی تیادایه‌.

4- سێو له‌گه‌ڵ كه‌ره‌ی‌ باده‌م:
سێو ژه‌مێكی سووكی نایابه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌ره‌ی‌ باده‌م تێكه‌ڵاو بكرێت، به‌هاوسه‌نگی چه‌وری و پرۆتین و كاربۆهیدراتی تیادایه‌.

5-چه‌ره‌س:
ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی باشه‌ وه‌ك ژه‌مێكی سووكی شه‌وانه‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مه‌گنسیۆم و چه‌وری ته‌ندروست.


PM:04:22:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 8696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌