‌باشترین جوڵه‌ بۆ خانمان له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

جوڵە لەکاتی دووگیانیدا گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی و باشی هەم دایک و هەم کۆرپەکەی، بەڵام جۆرو بڕی جوڵە یان  وەرزشکردن پێویستە لەگەڵ هەر قۆناغێکی دووگیانی و باری تەندروستی خانمەکەدا بگونجێت، دكتۆره‌ شناو پسپۆری نەخۆشیەکانی :ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر باسده‌كات.

سێ مانگی یەکەم (هەفتەکانی ١ – ١٣):
١-بەردەوام بە لە چالاکیە بەردەوامەکان :
زۆربەی خانمان دەتوانن بەردەوامبن لە رۆتینی وەرزشی پێش دووگیانی ، بەڵام بە هەندێک دەستکاری بەپێی پێویست .
٢-دوورکەوتنەوە لە گەرمبونی زۆر:
وریابە لەو چالاکیانەی دەبنە هۆی گەرمبونی زۆر، جونکە ئەمە زیانی بۆ کۆرپەلەکە دەبێت.
٣-بەشێداری بمێنەرەوە :
ئاوی زۆر بخۆرەوە پێش و لەکاتی وەرزشکردن و دوای وەرزشکردن.
٤-گوێ لەجەستەت بگرە :
ماندوێتی و دڵ تێکەڵ هاتن و رشانەوە لە سێ مانگی یەکەمدا باوە،گرنگە پشوو بدەیت و زۆر خۆت ماندوو نەکەی .


سێ مانگی دووەم (هەفتەکانی ١٤-٢٧):

١-جالاکی رێکبخە:
لەگەڵ گەشەکردنی سک ، راهێنانەکان رێک بخە بۆ پاراستنی ئاسودەیی و سەلامەتی ، دوور بکەوەرەوە لەو راهێنانانەی کە بریتین لە پاڵکەوتن بەتەختی لەسەر پشت بۆ ماوەیەکی درێژ.
٢-تەرکیز لەسەر بەهێزی ناوەکی :
راهێنانی نەرمی سک دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ پشتگیریکردنی پشت و رێگریکردن لە ئازاری بەشی خوارەوەی پشت .
٣-وەرزشەکانی بنی  حەوز :
ئەمانە دەتوانن یارمەتیدەربن لە ئامادەکاری بۆ منداڵبوون و یارمەتیدەربن لە چاک بونەوەی دوای منداڵبوون.
٤-چالاکی کەم کاریگەری :
رۆشتن و مەلەکردن هەڵبژاردەیەکی نایاب و ناوازەن .

سێ مانگی سێیەم (هەفتەکانی ٢٨-٤٠)
١-جوڵە نەرمەکان :
تەرکیز لەسەر چالاکییە کەم کاریگەرییەکان بکە کە ئاسانن لەسەر جومگەکان ، بەو پێیەی لەش زیاتر ریلاکسین بەرهەم دەهێنێت ، کەبەستەر و   جومگەکان شل دەکاتەوە .
٢-جلو بەرگی گونجاو:
بەکارهێنانی جلو بەرگ و پێڵاوی ئارام بەخش کە لەگەڵ گۆرانکارییەکان لەقەبارە و شێوەی جەستەدا بگونجێت.
٣-دورکەوتنەوە لە چالاکیە مەترسیدارەکان :
پێویستە دوربکەونەوە لەو چالاکیانەی کە ئەگەری کەوتن یان زەبر و زیانی سک زیاد دەکەن.
٤-پشودان و ئیسراحەت:
پشودانی پێویست و ئیسراحەت گرنگە ، چونکە زۆرجار ماندوێتی لە سێ مانگی سێیەمدا زیاد دەکات .


AM:11:02:30/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌