چوار جۆر خواردنه‌وه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات
وێستگە ستایل-
گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنت هه‌یه و هێشتا نه‌گه‌یشتویته‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان؟ پێگه‌ی "Cleveland Clinic" ی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌مه‌ریكا چوار جۆر خواردنه‌وه‌ی خستۆته ڕوو یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
1- شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر:
چه‌وه‌نده‌ر بڕێكی زۆر نیترات له پێكهاته‌یدا هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن سوودی هه‌یه، ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ریخستوه شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، یارمه‌تی مژینی ئۆكسجین ده‌دات له‌لایه‌ن خوێنه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش دژه ئۆكسانی زۆری تیادایه چاكسازی له‌پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی ده‌كات و ته‌ندروستی خانه‌كان ده‌پارێزێت، دژه هه‌وكردنێكی زۆر به‌سووده و مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن كه‌مده‌كاته‌وه.
2- ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم:
شه‌ربه‌تی هه‌ڵوژه و گێزه‌ر و هه‌نار و پرته‌قاڵ و گریپ فروت بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم یان تیادایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رمانی كۆنترۆڵكردنی په‌ستانی خوێن به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه باشتر وایه سوود له‌ڕێنمای پزیشكه‌كه‌ت وه‌ربگریت پێش خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌تانه چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كه‌ت كارلێك بكه‌ن.
3- شیری بێ چه‌وری:
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی شیری بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن به‌هۆی به‌رزی ئاستی ڤیتامین دی و فسفۆڕ و كالسیۆم تیایدا.
4- چا:
خواردنه‌وه‌ی كوپێك چا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌رونی و سترێس ده‌دات كه هۆكارێكی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنن، هاوكات چا دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به فلاڤۆنۆید یارمه‌تی مانه‌وه‌ی دڵ ده‌دات به ته‌ندروستی.
ئه‌م خواردنه‌وانه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنن:
1- مه‌ی
2-ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینی زۆری تیادایه
3-خواردنه‌وه‌ی گازیه‌كان
4- خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان
PM:07:28:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 7048
جار خوێنراوه‌ته‌وه