پێكوته‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون گه‌یه‌ندرایه ئه‌فه‌ریقا
وێستگە ستایل-
پێكوته‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ 5 وڵاتی ئه‌فه‌ریقا له‌وانه‌ش"كۆنگۆی دیموكرات و نه‌یجیریا و باشووری ئه‌فه‌ریقا و كۆت دیڤوار و كامیرۆن" نێردرا به ئامانجی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات باسی له‌وه كردوه ئه‌م هاوكاریه‌ی ئیمارات هه‌نگاوێكی مرۆیی و ته‌ندروستی گرنگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چونكه ئیمارات ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌وی سیستمی پشتگیری و هاندانی وڵاتانی دیكه بێت له‌كاتی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌زمه و گرفته‌كان"
ئاوڵه‌ی مه‌یموون هۆكاری توشبوونه‌كه‌ی جۆرێكی ده‌گمه‌نی ڤایرۆسه كه نزیكه له‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بێته هۆی توشبوونی مرۆڤ به ئاوڵه، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به‌م ڤایرۆسه له كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی له ساڵانی حه‌فتاكان تۆماركراوه، له 10 ساڵی ڕابردوو له ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون هه‌بووه.
تووشبوان به‌م نه‌خۆشییه لە هاو ڕەگەز بازەکانن بە تایبەت "نێر بازەکان" واتا لە نێوان نێر و نێر گواستراوەوەتەوە و تازە زانراوە لەڕێگەی ئەو جۆرە سێکسە دەگوازرێتەوە.
نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه" به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و دروست بوونی په‌ڵه سووربوونه‌وه‌ی پێست به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پێستی ڕوخسار و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش، كرتێنه‌ره‌كان به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت، زۆرجار نیشانه‌كان قورس نییه و كه‌سی توشبوو له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا چاك ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه یه‌كه‌میان" كۆنجۆ" یه كه زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆیه‌وه ده‌گاته %10 و جۆری دووه‌م شریتی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقایه مه‌ترسی مردن به‌م جۆره ده‌گاته %1.
PM:09:20:31/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه