زاناكان ته‌نی مه‌ترسیداریان له هه‌وردا دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له ژاپۆن ئاشكرایان كردوه ووردیله‌ی پلاستیكیان له‌ناو هه‌وردا دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه كار له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بكات.
توێژینه‌وه‌كه گۆڤاری" ئینڤایرۆمێنته‌ڵ كیمیستری لێته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه و پسپۆڕان دڵۆپه ئاوی سه‌ر هه‌وره‌كانیان وه‌رگرتوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مینجار پسپۆڕان مادده‌ی پلاستیكی ورد له‌ناو ئاوی هه‌وره‌كاندا بدۆزنه‌وه.
به ته‌كنیكی نوێی وێنه‌گرتن پسپۆڕان 9 جۆری مادده‌ی پۆلیمه‌ر و جۆرێك مادده‌ی لاستیكی كه هه‌مویان پێكهاته‌ی پلاستیكی بوون قه‌باره‌كه‌یان 7.1 - 94.6 مایكرۆمه‌تر بووه دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ داهاتوی ژینگه.
هیرۆشی ئۆكۆشی سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌یه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نه‌كه‌ین و چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزینه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی گه‌وره له پێشمانه، مادده پلاستیكیه‌كان شی ده‌بنه‌وه و كارلێك ده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا گازی گه‌رمكه‌ر ده‌كه‌نه به‌رگی هه‌واوه و ئه‌وه‌ش واده‌كات گۆڕانكاری ژینگه‌ی ڕوبدات"
هێشتا توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌نه وردانه بۆ به‌رگی هه‌واو و به‌فری چیاكان و ناو جه‌سته‌ی زینده‌وه‌ران ڕوون نییه و هێشتا داتای پێویست نییه بۆ كاریگه‌ری مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی و بابه‌ته‌كه توێژینه‌وه‌ی زانستی دیكه‌ی پێویسته.
PM:02:52:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه