پزیشكێك: فڵچه‌ی شۆردنی ددان له گه‌رماو دامه‌نێن
وێستگە ستایل-
گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌م و ددان بابه‌تێكی زۆر گرنگ و پێویسته، خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان دوو جار له ڕۆژێكدا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی په‌تی تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان ئه‌وه‌نده‌ی شۆردنی ددان به فڵچه گرنگی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی فڵچه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددانت له شوێنێكی خاوێن هه‌ڵنه‌گریت ئه‌وه ته‌ندروستی خۆت ده‌خه‌یته مه‌ترسیه‌وه.
دكتۆره بایال بهالا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددانه و به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای Quest Dental یه ده‌ڵێت" هه‌ڵگرتنی فڵچه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌م و ددان له گه‌رماو واده‌كات به‌كتریای مه‌ترسیدار له‌سه‌ر فڵچه‌كه كۆببێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نزیك توالێت و له گه‌رماو دابنرێت، كه‌شی گه‌رماو شێداره ئه‌وه‌ش واده‌كات گه‌شه‌ی به‌كتریاكان زۆر خێراتر بێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" پێش ئه‌وه‌ی فڵچه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به‌كاربهێنن باشتر وایه فڵچه‌كه به ئاو خاوێن بكرێته‌وه و له كوپی تایبه‌ت سه‌ربه‌ره‌و خوار دابندرێت و به‌ر فڵچه‌ی دیكه نه‌كه‌وێت و دڵنیا بیت له‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی داتناوه وشك ده‌بێته‌وه"
له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ددانت باشتر وایه هه‌موو سێ بۆ چوار مانگ جارێك فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت بگۆڕیت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست و چالاك بێت"
PM:08:10:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه