هۆكاره‌كانی دواکەوتنی کاتی منداڵبوون چییه؟
وێستگە ستایل-
دواكه‌وتن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان هەفتەیه‌ك زیاتر لە ڕۆژی دیاریکراویی مندالبوون كێشه‌یه؟ دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"تەنها لە سەدا پێنجی خانمان لە رۆژی دیاریکراودا منداڵیان دەبێت، بەرواری لەدایکبوون مەزەندە دەکرێت کە نزیکەی40هەفتە دوای کۆتا سوری مانگانە دەبێت."
وە کاتێک دوو ھەفتە زیاتر لەم بەروارە لادەدات، بەواتای دوای هەفتەیی 42 دووگیانیی، ئەوا پێی دەگوترێت دواکەوتنی کاتی مندالبوون.
دەکرێت شوێنی خراپی سەری کۆرپەکەت ھۆکاری دواکەوتنی دابەزین و لەدایکبوونی کۆرپەکەت بێت، لەگەڵ نزیک بوونەوەی دووگیانیەکەت لە 42 هەفتە، ئەوا پزیشکەکەت پێشنیاری ئەنجامدانی ھاندەری مندالبوونت بۆ دەکات.
PM:04:08:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه