‌پزیشكێك: نه‌خۆشی جگه‌ر ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ خه‌مۆكی

وێستگە ستایل-

دكتۆر ئه‌ندریه‌ یاكۆشیڤ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات نه‌خۆشی جگه‌ر ده‌كرێت ببێته‌ هۆی توشبوون به‌ خه‌مۆكی.

ئه‌م پسپۆڕه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ بێ نیشانه‌ ده‌ستپێده‌كات چونكه‌ جگه‌ر كۆتایی ده‌ماره‌ خانه‌كانی تیادا نییه‌ و نه‌خۆش زۆر به‌كه‌می هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات و نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی جگه‌ر له‌شێوه‌ی‌ خوروی پێست و له‌رزینی جه‌سته‌ و تێكچوونی مه‌زاجه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و دیارترینیان خورو و سووروبوونه‌وه‌ی‌ پێسته‌ به‌تایبه‌ت له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه‌.

به‌ڵام خه‌مۆكی وه‌ك نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی جگه‌ر له‌منداڵان و هه‌رزه‌كارانی خوار 20 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی‌ كانزای مس له‌ حگه‌ردا و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی.

له‌ نیشانه‌ ناڕوونه‌كانی نه‌خۆشی جگه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی كانزای ئاسن ه‌ له‌ جگه‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌دا، پاش ئه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ره‌و شیبوونه‌وه‌ی‌ جگه‌ر و توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر ده‌ڕوات.


PM:12:39:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل