هه‌ڵوه‌رینی قژ له خانماندا هه‌ندێكجار ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڵوه‌رینی قژ له خانماندا و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به هه‌ندێك نه‌خۆشی و له‌ناویاندا نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌ستۆته‌وه.
ڤالیری كالندر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هوارد له واشنتۆن ده‌ڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌گه‌ری هه‌یه به هه‌مان شێوه توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره یان زیپكه‌ی گه‌نجان یان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بن"
كالندر له لێدوانێكی بۆ گۆڤارێكی ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی پێست وتویه‌تی" له‌كاتی توشبوون به هه‌ڵوه‌رینی قژ باشتر وایه زوو سه‌ردانی پزیشكی پێست بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی دیكه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی بوبیت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن باوترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن كه‌له‌ناو ئه‌و ئافره‌تانه‌دا هه‌یه كه توشبووی ده‌رده ڕێوین"
بۆ دوور بوون له هه‌ڵوه‌رینی قژ باشتر وایه له به‌كارهێنانی ئوتو و موجه‌فیفه دوور بكه‌ونه‌وه و ئه‌و شامپۆیانه به‌كاربهێنن كه ڤیتامین"E, A" تیادایه.
PM:01:07:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوهتهوه