ڤیدیۆ: له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا له ترسی بومه‌له‌رزه ڕاده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ناوچه كه‌نار ئاویه‌كانی ئیكوادۆر و باكوری پیرۆیدا و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 380 كه‌س بریندار بوون، ژماره‌یه‌ك له باڵه‌خانه و خوێندنگه و سه‌نته‌ری پزیشكی زیانیان به‌ركه‌وت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ندین گرته ڤیدیۆیی ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیكوادۆر بڵاوبویه‌وه و یه‌كێك له‌وانه‌ش گرته ڤیدیۆیی كۆمه‌ڵێك پێشكه‌شكاری ته‌له‌فیزۆنی ئیكوادۆره له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا له ترسی بومه‌له‌رزه‌كه ڕاده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌وان هاوار ده‌كات و په‌خشی پرۆگرامه‌كه ده‌وه‌ستینرێت.
گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 6.8 پله‌ی ڕیِخته‌ر بووه و به‌قوڵای 66.4 كیلۆمه‌تر بووه چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له دوری 10 كیلۆمه‌تر له شاری بالا‌و له ناوچه‌ی جوایاس بووه.
PM:05:36:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6632
جار خوێنراوه‌ته‌وه