ناسا جلوبه‌رگی كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كانی گۆڕی
وێستگە ستایل-
ئاژانسی ناسا تایبه‌ت به بۆشایی ئاسمان، پاش 40 ساڵ له دامه‌زراندنی ئه‌م ئاژانسه ستایلی جلوبه‌رگی كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كانی گۆڕی.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان به بۆشایی ئاسمان وه‌ك "سپه‌یس ئێكس و ڤێرجن گالانیك" دروستیان كردوه، ئه‌مجاره ناسا جۆرێك جلوبه‌رگی دروستكردوه كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كان له‌سه‌ر ڕوی مانگ بیپۆشن به‌تایبه‌ت له به‌شی جه‌مسه‌ری باشوور كه تا ئێستا هیچ مرۆڤێك سه‌ردانی نه‌كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" نیویۆرك تایمز" بڵاویكردۆته‌وه، ستایلی جلوبه‌رگه نوێكه‌ی كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كان به هاوكاری كۆمپانیای" ئه‌كسیوم سپه‌یس" دروستكراوه و ڕه‌نگه‌كه‌ی تۆخه و سه‌ر ئه‌ژنۆ و شانه‌كانی ڕه‌نگه‌كه‌ی پرته‌قاڵیه و وشه‌ی (victory) سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رینوسراوه.
ئه‌م گۆڤاره ئاشكراشی كردوه ئه‌م جلوبه‌رگه ساڵی 2025 له‌لایه‌ن كه‌شتیوانه‌كانه‌وه ده‌پۆشرێت، به‌جۆرێك دروستكراوه ئانیشكی كه‌شتیوانه‌كه ئازاری پێنه‌گات و له‌به‌شی پشته‌وه جانتایه‌كی گه‌وره هه‌یه و بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز یه‌ك جۆره و ده‌كرێت ده‌ستكاری بكرێت و توانای كشانی هه‌یه.
PM:05:09:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه