به‌وێنه.. بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا وێرانكه‌ر بووه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریای هەژاند کە بەهیزترینیان 7.9 پلە بوو، دانیشتوانی قوبڕس و سوریا و لوبنان و ئه‌رده‌ن و عێراق هه‌ستیان پێكرد.
بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵای 10 كیلۆمه‌تر بووه و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، پاش ئه‌وه‌ش بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی 7.5 پلە روویدا و کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا.
بەهۆی زنجیرە بومەلەرزەکەوە لە تورکیا 14 هەزار کەس بریندار بوون و لە سوریاش سێ هەزار و 411 کەس بریندار بوون.
بومه‌له‌زه‌كه بوه هۆی ڕوخانی سه‌دان باڵه‌خانه و زیانی گیانی و ماددی زۆری هه‌بووه، نه‌خۆشخانه‌كان سه‌دان برینداری تیادایه و به‌رده‌وام ژماره‌كه‌ش ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات.
AM:11:52:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه