‌كه‌ی‌ نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان ئەنجام دەدرێت؟

وێستگە ستایل-

نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان بریتیە لە لابردنی منداڵدان کە جێگای هەڵگرتن و گەشەی کۆرپەلەیە، ئەو خانمەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام ئەدات چیتر دووگیان نابێت، دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر زانیاری ده‌خاته‌ ڕوو.

لابردنی منداڵدان بە چەند هۆکارێک ئەبێت کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر ئەدات ، وەکو خوێنبەربونی نائاسایی و زۆر لە کاتی سوڕی مانگانەدا کە کەم خوێنی دروست ئەکات لە خانمەکەدا، بە فایبەر بونی منداڵدان، خزانی ئەندامەکانی ناوچەی حەوز بۆ ناو منداڵدان و زێ، ئازاری درێژخایەن و ناڕەحەت بەهۆی منداڵدانەوە.

جۆرەکانی نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان بە گشتی چوار جۆرە:
1-لە ڕێ ی زێوە ئەنجام ئەدرێت
2-لابردنی مندالدان بە نازوور
3-لە ڕێگای ڕۆبۆتەوە مندالدان لاببرێت
4-لە ڕیگای ناوجەی سک ەوە مندالدان لاببرێت

 هەر ڕێگایە و باشی و خراپی خۆی هەیە و پزیشک بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.


PM:10:03:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل