له یادی 18 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی به‌ختی خۆی تاقیكرده‌وه
وێستگە ستایل-
به‌بۆنه‌ی یادی 18 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی جولییت لامور بڕیاریدا گوێ له ڕێنماییه‌كانی داپیره‌ی وه‌ربگرێت، بلیتێكی یانسیب بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار به‌ختی خۆی تاقی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خانمه كه‌نه‌دیه شانسی باش بوو، بووه خاوه‌نی 48 ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دی.
جولییت خوێندكاری زانكۆی" سو سات ماری" یه له زانكۆی ئۆنتاریۆ، بووه بچوكترین كه‌س كه براوه‌ی خه‌ڵاتێكی له‌و جۆره بێت، ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" داپیره‌م پێی وتم به‌ختی خۆت تاقی بكه‌ره‌وه و منیش ئه‌و كاره‌م كرد"
پاش ئاشكرا كردنی ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی لۆته‌ریه‌كه، هاوڕێكانی جولییت په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ژماره‌ی كارتی یانسیبه‌كه‌ی بكات، به وته‌ی خۆی شۆك بووه كاتێك زانیویه‌تی ئه‌و براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته به‌نرخه بووه.
جولییت خوێندكاری به‌شی زانستی زینده‌زانیه، داوای له باوكی كردوه پلانی تایبه‌تی بۆ دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان به پاره‌كه‌وه بكه‌ن.
PM:04:55:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه