ئه‌م ڤیدیۆیه ژاپۆنیه‌كانی توڕه‌كردوه
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی سوشی ژاپۆنی كاتێك له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارێكه‌وه ده‌ست بۆ پارچه ماسییه‌ك ده‌بات كه له‌سه‌ر شتێنی خواردنه‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی موشته‌ری هه‌ڵیبگرێت و ده‌می ده‌نێت به په‌رداخێكی به‌كارنه‌هاتوو و دایده‌نێته‌وه، ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره ژاپۆنیه‌كانی توڕه كردوه و داوای سزادانی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ه‌ن كه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی تۆماركردوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆیی هاوشێوه‌ی ئه‌مه به‌ناوی گاڵته و پێكه‌نین گومانی له‌دڵی هاوڵاتیان دروستكردوه له‌باره‌ی پاكوخاوێنی چێشتخانه‌كان، دیاریش نییه ئه‌م ڤیدیۆیه نوێیه یان چه‌ند هه‌فته و ساڵێك به‌ر له ئێستا تۆماركراوه.
ڤیدیۆكه زیاتر له 40 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه له تویته‌ر، له چێشتخانه‌ی (Sushiro) له ناوچه‌ی گیفۆ له ژاپۆن تۆماركراوه، به‌و هۆیه‌وه نرخی خواردمه‌نیه‌كانی ئه‌م چێشتخانه‌یه دابه‌زیوه و سه‌ردانكه‌ریان كه‌مبۆته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه چێشتخانه‌كه داوای لێبوردنی له موشته‌ریه‌كانی كردوه و ئاشكرای كردوه سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆماركردوه كه ئه‌م كاره‌ی كردوه و بڕیاریانداوه له‌مه‌ودوا كامێرای چاودێری بۆ خواردن و كه‌لوپه‌له‌كان دابنێنن.
PM:03:41:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 8432
جار خوێنراوه‌ته‌وه