دوو دز پلانێكی گه‌مژانه داده‌نێن
وێستگە ستایل-
دوو پیاو به مه‌به‌ستی بڕینی دوكانێكی تایبه‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری زه‌رقا له وڵاتی ئه‌رده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌و پلانه‌ی بۆ دزینی بانكه‌كه دایان نابوو، ئاگریان به‌ردا له دوكانه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی ئه‌رده‌ن بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، هه‌ردوو پیاوه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه به ده‌مانچه‌ی پلاستیكی كاره‌كه‌یان بكه‌ن و كارمه‌نده‌كان بترسێنن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئاگریان له دوكانه‌كه كردۆته‌وه و دواتر هه‌وڵیانداوه ڕابكه‌ن، یه‌كێك له‌وان به‌هۆی ناته‌واوی قاچیه‌وه نه‌یتوانیوه ڕابكات هه‌ربۆیه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن پیاوانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
پاش ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌وه‌دا ناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له پلانه‌كه‌یان ئاگریان له كۆگاكه كردۆته‌وه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ی دادگای ئه‌منی ده‌وڵه‌ت كراون.
PM:03:29:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه