ڤێلای میوزیسیانی كۆچكردوو محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
به‌م دواییانه ڤێلایه‌كی زۆر ناوازه‌ی موزیسیانی ناوداری میسری" محمد عبدالوه‌هاب" به نرخی 7 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، پێگه‌ی تایبه‌ت به كڕین و فرۆشتنی خانوو Sothebys International Realty بۆ فرۆشتن نمایشی كردوه.
ئه‌م ڤێلایه له ناوچه‌ی " زه‌مالك" ه و كه‌وتۆته یه‌كێك له ڕاقی ترین ناوچه‌كانی قاهیره، دیزاینێكی زۆر تایبه‌ت و ناوازه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 1250 مه‌تر چوارگۆشه بنیات نراوه و سێ نهۆمه، دیزاینێكی كلاسیكی هه‌یه.
له‌یلا جیوسی وه‌ك خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی خانوبه‌ره مامه‌ڵه‌ی به‌م موڵكه‌وه كردوه ده‌ڵێت" ئه‌م موڵكه ده‌كه‌وێته یه‌كێك له گه‌شه‌سه‌ندوترین ناوچه‌كانی قاهیره، ئه‌و كاته‌ی ده‌چیته ناو ئه‌م ڤێلایه‌وه هه‌ست به تایبه‌تی ماڵه‌كه ده‌كه‌یت، به‌جۆرێك بنمیچێكی به‌رز و پلیكانه‌ی دروستكراو له ته‌خته و ژوری گه‌وره‌ی هه‌یه، ڕۆژێك له ڕۆژان موزیسیانی ناوداری میسری" محمد عبدالوه‌هاب تیایدا ژیاوه و خاوه‌ندارێتی كردوه"
محمد عبدالوه‌هاب موزیسیانی ناوداری میسر ساڵی 1991 له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا 1800 ئاوازی هونه‌ری داناوه و هێشتا ناوه‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رز ڕاگیراوه، كاری بۆ گۆرانی نیشتیمان په‌روه‌ری و ڕۆمانسی كردوه، جگه له‌وه‌ش له چه‌ندین فیلم‌دا به‌شداری كردوه.
PM:01:04:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه