ته‌نهایی مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان و (ADRD) په‌یوه‌نیداره به كێشانی جگه‌ره و زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كه‌مخه‌وی و كه‌م ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بۆماوه‌یی.
توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ته‌نهایی و نه‌بوونی پشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی تاك هۆكاری توشبوونه به هه‌ریه‌ك له‌و نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌رانه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه نوێیه پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن پاڵپشتی ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه به‌جۆرێك تاك هه‌ست به ته‌نهایی نه‌كات، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون ده‌دات به خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر و (ADRD).
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له وڵاتی كه‌نه‌دا له‌سه‌ر 502506 كه‌س ئه‌نجامدراوه، ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی خێزان و كه‌سانی دڵسۆز له ده‌وروپشتین و هه‌ست به ته‌نهایی ناكه‌ن ئه‌وه %20.1 ئه‌گه‌ری توشبوونیان به زه‌هایمه‌ر كه‌مه له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ترسی توشبوونی ئه‌وانه زیاتره كه به ته‌نها ژیان ده‌كه‌ن.
جگه له‌م نه‌خۆشییانه، ته‌نهایی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و لاواز بوونی بینایی و نه‌خۆشی شه‌كره و خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان زیاد ده‌كات.
AM:10:41:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه