زیره‌كه‌كان خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن
وێستگە ستایل-
زیره‌كی توانای مێشك هه‌موو كه‌س نیه‌تی، پسپۆڕانی ده‌رونی ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای زیره‌كیان زۆره خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كن.
1- ژیانیان خشته‌ی ڕۆژانه‌ی تیادا نییه:
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سه زیره‌كه‌كان به گوێره‌ی توانای بایلۆجی جه‌سته‌ی خۆیان كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌وترێت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هره‌مه‌ند و داهێنه‌رن ئه‌وه شه‌وان تا دره‌نگ به‌خه‌به‌رن و هه‌تا به‌یانی ناخه‌ون، به‌ڵام خاوه‌نی خشته‌یه‌ك نین كاره‌كانیان به‌گوێره‌ی ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
2-وه‌ك پێویست متمانه‌یان به‌خۆیان نییه:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سه زیره‌كه‌كان ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یان به‌خۆیان نییه و به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵانه‌ن كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و پێیان وایه كه‌سانی دیكه له‌وان زیره‌ك ترن.
3-هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیره‌كن هه‌ستیاریه‌كی زۆریان هه‌یه له‌و كاتانه‌ی نان ده‌خۆن و نایانه‌وێت هیچ ده‌نگێگ ببیستن بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یان په‌رش و بڵاونه‌بێت، مڵچه مڵچی كاتی نانخواردن بێزاریان ده‌كات.
4-ڕه‌نگی چاوه‌كانیان:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان كه له زانكۆی لویزفیل له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی چاویان ڕه‌ساسی و قاوه‌ییه ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یان زۆر قوڵتره له‌چاو ئه‌وانی دیكه كه ڕه‌نگی چاوه‌كانیان له‌م دوو جۆره نییه.
5-وێنه ده‌كێشن له‌كاته به‌تاڵه‌كاندا:
یه‌كێك له ئاره‌زووه تایبه‌ته‌كانی كه‌سانی زیره‌ك ئه‌وه‌یه له كاته به‌تاڵه‌كاندا وێنه ده‌كێشن.
6-نێگه‌تیڤن:
زیره‌كه‌كان زۆر كات بیر له‌و كێشانه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه هێشتا توشیان نه‌بیت و زۆر له بابه‌ت و كێشه‌كان قوڵ ده‌بنه‌وه.
PM:05:36:02/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه