به‌وێنه..له ئاسمانی سكۆتله‌ندا هه‌وری مرواری ده‌گمه‌ن بینرا
وێستگە ستایل-
چاودێرانی ئاسمان له وڵاتی سكۆتله‌ندا دیمه‌نێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یان له ئاسمانی ئه‌و وڵاته تۆمار كرد ئه‌ویش هه‌وری سه‌ده‌فی ناسراو به "دایكه مرواری"یه.
ئه‌م جۆره هه‌وره له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی هه‌وره‌كان دروست ده‌بێت له كه‌شوهه‌وای زۆر ساردا، به‌هۆی ڕه‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی ناونراوه" دایكه مرواری"
یه‌كێك له چالاكوانه‌كانی بواری كه‌شوهه‌وا ئاشكرای كردوه ئه‌م جۆره هه‌وره ئێواره‌ی دوێنێ و له‌كاتی خۆرئاوابوون تۆمار كراوه و ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ی نه‌وره‌س له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وره ده‌ركه‌وتون و دیمه‌نێكی زۆر تایبه‌تیان دروستكردوه.
له به‌رزی 19-30 كیلۆمه‌تر و له‌ناوچه جه‌مسه‌ره‌كان كه پله‌كانی كه‌شوهه‌وا زۆر سارده كه بگاته80 پله‌ی سه‌دی له‌ژێر سفر له چینی" ستراتۆسفیر" زۆر له‌سه‌رووی هه‌وری ئاسایی دروست ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی تیشكی خۆر له‌كاتی خۆرئاوابوون له ئاسمان ده‌دات، ئه‌مه وایكردوه بینینی ئه‌م جۆره هه‌وره زۆر ده‌گمه‌ن بێت.
PM:05:04:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه