ماکەکانی کێشی زۆر و قەڵەوی لەسەر خانمانی دووگیان
وێستگە ستایل-
لەبەرئەوەی کێش زۆری و قەڵەوی زیانی زۆریان هەیە بۆ دایک و کۆرپەکەش، بۆیە زۆر گرنگە لە ماکەکانی قەڵەوی وکێش زۆری تێبگەین بۆ ئەوەی ئەگەر خانمێک ویستی بوو دووگیان بێت ، پێویستە ئاگاداری کێشی بێت پێش دووگیانییەکە، دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون لهم بابهتهدا هۆشداری دهداته خانمان له زیان و ماكهكانی كێشی زیاددهی لهش له ماوهی دووگیانیدا.
ماکەکانی کێش زۆری و قەڵەوی لەسەر دووگیانی لەسەر دایکەکە ئەمانەیە :
1-توشبون بە شەکرەی دووگیانی کە لەوانەیە دوای مناڵبون بەردەوام ببێت !
2-توشبون بە بەرزەپەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا
3-توشبون بە مەیینی خوێن زیاد دەکات
4-زۆربەی کات بە نەشتەرگەری مناڵیان دەبێت کە ئەویش ماکی خۆی هەیە
ماکەکانی کێش زۆری و قەلەوی خانمی دووگیان لەسەر کۆرپەلە:
1-لەبارچونی کۆرپەلە
2-ناتەواوی دروستبونی کۆرپەلە ( نەبەکام)، بونی کێشە لە دڵی مناڵدا
3-زیادبونی کێش و قەبارەی کۆرپەلە لە ناو مندالداندا کە ئەمەش دەکرێت ماکی زیاتر بۆ کۆرپەلەکە دروست بکات
PM:03:52:30/01/2023
ئهم بابهته 540
جار خوێنراوهتهوه