كیم كارداشیان سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه تۆماركرد كه ده‌ڵێت" هاوسه‌ریم"
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" پاش ئه‌وه‌ی هه‌وادارێكی چه‌ند جارێك ده‌چێته ماڵه‌كه‌یه‌وه و باس له‌وه ده‌كات هاوسه‌ری كیم ه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كیم بێده‌نگی شكاند و سكاڵای خۆی تۆماركرد.
كارداشیانی ته‌مه‌ن 42 ساڵ ئاشكرای كردوه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی" ڤیكتۆر زیجله‌ر" مانگی ڕابردوو په‌یوه‌ندی پێوه كردوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه هاوسه‌ری یه‌كترین و حگه له‌وه‌ش چه‌ندین نامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و باسی له‌وه كردوه كیم هاوسه‌ری ئه‌وه .
ئه‌م گه‌نجه ته‌نها به هه‌ڕه‌شه و ناردنی نامه نه‌وه‌ستاوه، چه‌ندین بابه‌تی ناردوه بۆ ماڵی كیم له‌وانه‌ش" مستیله‌ی ئه‌ڵماس و كلیلی ژورێكی هۆتێلێك" ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م گه‌نجه باكگراوندی تاوانی په‌یوه‌ندیدار به چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له‌سه‌ره.
كیم كه دایكی چوار منداڵه ده‌ڵێت" هه‌رگیز من ناونیشانی خۆمم به‌م كه‌سه نه‌داوه و داوای ئه‌وه‌م نه‌كردوه ئه‌م شتانه بنێرێت، ترسم له‌وه‌ش هه‌یه خه‌یاڵی ئه‌وه بكات كه په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌دا و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا خه‌رج كردوه كه ناردویه‌تی بۆم" ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌م خانمه توشی حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه ببێت و پێشتر چه‌ند جارێك توشی گرفتی له‌و جۆره بووه.
AM:11:06:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه