داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان " شۆڕش" ێكیان له دژی مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌ستپێكردوه و داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان.
گۆڤاری" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" له ئێستادا له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله نوێكان شۆڕشێكی نوێ بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان ده‌ستیپێكردوه"
كۆمپانیای" نۆكیا" به‌م دواییانه ئاشكرای كردوه دوباره به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه بازاڕ، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ردوو به‌رهه‌می مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و ئایفۆن جێگه‌یان به به‌رهه‌مه‌كانی نۆكیا لێژ كرد.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" كاریگه‌ری مۆبایله زیره‌كه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی وایكردوه هاوڵاتیان دوباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نجاڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی دووربن"
PM:10:01:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه