به‌فه‌رمی قالۆنچه و كرم ده‌خرێنه لیستی خۆراكه‌وه
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌واڵه بابه‌تێكی قێزه‌ون بێت لای هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام یاسای نوێی وڵاتی ئه‌وروپا ڕێگه ده‌دات به به‌كارهێنانی قالۆنچه‌ی ناوماڵ و كرم وه‌ك خواردن بۆ هاوڵاتیان به‌كاربهێندرێت.
له ئێستادا قالۆنچه‌ی ناو فرێزه‌ر و وشككراوه و به هاڕاوی له‌بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌ستن، پێنج ساڵ به‌ر له ئێستاش كرمۆكه‌ی توێكڵدار ڕێگه‌دراوه به‌كاربهێندرێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه "كوله و كرمۆكه و قالۆنچه له لیستی خواردنی مرۆڤ دابنرێت و هه‌ست جۆری دیكه‌ی مێروو داواكراوه بخرێته لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان هه‌یه به پرۆتین باشتر وایه ئه‌م مێروانه بۆ خواردن به‌كارنه‌هێنن چونكه بڕێكی زۆر پرۆتینی تیادایه.
به‌م دواییانه وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ڕێگه‌یداوه جۆرێك خواردنی نوێ له بازاڕه‌كان بفرۆشرێت كه هاڕاوه‌ی قالۆنچه له دروستكردنیدا به‌كارهێندراوه، توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو ده‌كرێت مێروه‌كان وه‌ك جێگره‌وه‌ی پرۆتین به‌كاربهێندرێت چونكه به‌های خۆراكیان به‌رزه.
PM:09:21:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه