چین: له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ملیۆنێك هاوڵاتی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له چین یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی مردنیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ڕاگه‌یاندوه پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوه‌وه سیستمی كه‌ره‌نتینه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌هۆی خراپی دۆخی دارای هاوڵاتیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" پاش لابردنی كۆت و به‌ندی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی 12 ی ساڵی پار %80 ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، 1.2 ملیار هاوڵاتی چینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی مردن به‌م ڤایرۆسه تۆماركراوه"
ڕۆبه‌رت بۆی، پزیشكی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له زانكۆی سیدنی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی مردوه‌كان له‌نێوان 600 هه‌زار بۆ ملیۆنێك هاوڵاتیدا بێت، پێده‌چێت ڤایرۆسه‌كه به ئاستێكی زۆر فراوانتر له‌وه‌ی پێش كه‌ره‌نتینه بڵاوبوبێته‌وه" پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا 850 هه‌زار هاوڵاتی دیكه‌ی وڵاتی چین به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
PM:04:43:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه