نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه
وێستگە ستایل-
ئەگەر شەکرە کۆنترۆل نەکرێت چۆن دەبێتە هۆی خەڵەفان؟ ئه‌مه پرسیاری زۆرێك له هاوڵاتیانه كه توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن، دكتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا مه‌ترسیه‌كانی كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی شه‌كری خوێن ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" خەڵەفان یان بیرچوونه‌وه نەخۆشیەکی ئۆرگانی یان بڵێین ئەندامییە کە توشی مێشکی مرۆڤ دەبێت، واتە دەرونی نیە بەڵکو نەخۆشییەکی ماددی جەستەییە، لە ئەنجامدا ئەو کەسە ژیربیرکردنەوە لەدەست دەدات، لە قسەو ئاکارەکانی دا مەنتیق نامێنێت و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی نەخوازراو دەبێت. "
ده‌شڵێت" هۆکار گەلێک ئەو نەخۆشییە پەیدا دەکەن، لەوانە شەکرەیە، ئەگەر شەکرە چارەسەر نەکرێت، ئەگەر پشت گوێ بخرێت ئەگەر هەمیشە لەسەروی دوسەد و پەنجا بێت ئەوا ئەگەری توش بون بە خەڵەفانی هەیە"
سه‌باره‌ت به ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی شەکرەی ئەمریکی ساڵی 2022 تیایدا هاتووە (هەر نەخۆشێکی شەکرە تەمەنی گەیشتە شەست و پێنج ساڵ دەبێ هەڵسەنگاندنی مێشکی بۆ بکرێت کە ئایا خەڵەفانی هەیە یان نا ) بێ گومان ئەگەر هەیبێت چارەسەریەکەی جیاوازە،. هەروەها لەهەمان سەرچاوە دا هاتووە کە (نەخۆشی شەکرەداری خەڵەفان گرت‌و پێویستە بە جیاوازی چارەسەر بکرێت، بەوئاڕاستەیەی کە شەکرەی دانەبەزێت، چونکە شەکرە دابەزین لەو نەخۆشانە ئاسەواری خراپترە).
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دیكه دكتۆر یوسف نوسیویه‌تی" هۆکاری دیکەیش شان بەشانی شەکرە دەبنەهۆی خەڵەفان لە شەکرەدار، لەوانە بەرزی پەستانی خوێن، بەرزی ڕێژەی چەوری ناو خوێن و کەمی هەندێک ڤیتامین."
پێویستە بگوترێت کە هەروەکو دەردە دەمار و دەردە چاو و دەردە گورچیلە کە لە ئەنجامی شەکرە ڕودەدەن، خەڵەفانیش بە یەک لە ماکە درێژخایەنەکانی شەکرە هەژمار دەکرێت، بێ گومان ئەگەر ئەو کەسە شەکرەی کۆنترۆڵ نەکات و بەدواداچونی بۆ نەکات، باشترێن ڕێچارەو خۆپارێزیش ستایلی ژیانی تەندروستە ، کێش دابەزاندن و وەرزشی ڕۆژانە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمانەکانی شەکرەو زەخت و چەوری و پابەند بونی تەندروستی.
PM:03:53:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه