ئاگاداربه.. سێ جۆر هه‌ست زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
سندرۆمی دڵی شكاو یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی توشی مرۆڤ ده‌بێت كاتێك توشی ڕووداوێكی شۆك هێنه‌ر ده‌بێت وه‌ك" جیابوونه‌وه له كه‌سێكی ئازیزی یان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی" ئه‌م حاڵه‌ته هۆكاره بۆ زیان گه‌یشتن به ماسولكه‌ی دڵ.
دكتۆر " مارتن لۆی" ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له "هارلی ستریت" ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له سترێسدان یان خه‌مبار یان توڕه‌ن" زیان به ته‌ندروستی دڵیان ده‌گات ئه‌گه‌ری زۆره توشی سست بوونی كتوپڕی دڵی ببن ده‌رئه‌نجامی ئاوسانی لای چه‌پی دڵ ده‌بێت كه ژورێكی سه‌ره‌كی ناردنی خوێنه بۆ ته‌واوی له‌ش.
ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت " سندرۆمی دڵی شكاو"به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به حاڵه‌تی خه‌مباری توند كه مرۆڤ له ژیانیدا توشی ده‌بێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر جار ببێته هۆی مردن، چونكه ئاستی هۆرمۆنی دڵه‌ڕاوكێ له له‌شدا به‌رز ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌كات.
نیشانه‌كانی سندرۆمی دڵی شكاو هاوشێوه‌ی جه‌ڵده‌ی دڵه كه بریتیه له" توند بوونی سنگ و توندی هه‌ناسه و زیادبوونی لێدانی دڵ و هه‌ستكردن به نه‌خۆشی و نائارامی جه‌سته"
PM:03:26:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه