ته‌ندروستی جیهانی ناوی ئاوڵه‌ی مه‌یمونی گۆڕی
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه چیتر ناوی ئاوڵه‌ی مه‌یموون ده‌گۆڕێت بۆ " ئێم بۆكس" بۆ ئه‌وه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه‌كه كه‌متر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌م ڕێكخراوه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ئه‌م ناوه نوێیه به‌كارده‌هێندرێت له‌جیاتی ئاوڵه‌ی مه‌یموون" ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌م ڕێكخراوه داوای ئه‌وه‌ی كرد ناوی نه‌خۆشییه‌كه بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ش زیاتر له 200 ناو پێشنیاز كراوه، ئه‌م ناوه نوێیه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند كراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا" كزافیه بیسیرا" ده‌ڵێت" مه‌به‌ست له گۆڕینی ئه‌م ناوه بۆ ئه‌وه‌یه كه‌سی توشبوو كه‌متر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات.
ساڵی 1958 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر مه‌میمون نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وت پاشان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو هاوڵاتیان له چه‌ندین وڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا بڵاوبویه‌وه.
AM:10:17:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه