له‌ده‌ستدانی ددان و نه‌خۆشی كۆڵۆن په‌یوه‌ندیان چییه به‌یه‌كه‌وه؟
وێستگە ستایل-
ددان لایەنێکی سەرەکی جوان دەرکەوتنی رووخساره، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەندروست را‌گرتن و مانەوەی ددانەکان مەرجی سەرەکیە بۆ تەندروستبوونی بەشەکانی دیكه‌ی جەستەی مرۆڤ واته بابه‌ته‌كه ته‌نها جوانی ڕوخسار نییه.
بوونی بەکتریا و ھەوکردن لە ددانەکان دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی دیكه لەبەشەکانی تری جەستەدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و زانیاری زیاتر دكتۆره تروسکە پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م و ددان له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری له‌ده‌ستدانی ددان له‌سه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی كۆڵۆن ده‌خاته ڕوو پێویسته هه‌مووان لێی به‌ئاگابن.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات" پاک رانەگرتنی دەم و ددانەکان، دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان و ھەوکردنیان لە حاڵەتی زۆر خراپ‌دا ،دەرئەنجامەکەی بە لە دەست دانی ددانەکان کۆتای دێت ،لە دەستدانی ددانەکان لەگەل ئەوە کاریگەری خراپ لەسەر روخسار و توانای قسەکردن جێدێلێت و بە تێپەربوونی کات ئێسکی شەویلگەی شوێنی ددانە کێشراوە دەپوکێتەوە ،ھەروەھا لەگەڵ ئەمانەشدا کاریگەریەکی زۆر گەورە دروستدەکات لەسەر کرداری جوین و ھەرسی خۆراکەکان."
ده‌شڵێت" لێکۆلینەوەکان سەلماندوویانە لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن و نەخۆشیەکانی تری گەدە ، ئەگەر کەسێک زیاتر لە سێ ددان لەدەست بدات ،کاریگەری تەواو دەخاتە سەر جوینی خواردن و خواردنەکان بە باشی ورد ناکرێن و ناجورێن لە ئەنجامی قوتدانی ئەم خۆراکە نا تەواو جوراوە دەبێتە ھۆی قەبزی و سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن."
دكتۆره تروسكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گەدەی مرۆڤ بۆ ھەرسکردنی ئەم خۆراکە ناتەواو جوراوە پێویستە برێکی زۆر ترشی دەربدات بۆ ھەرسکردنی خۆراکەکە ،لە ئه‌نجامدا ئەم ترشیە زۆرە دەبێتە ھۆی برینی گەدە و لاوازی لەدەستدانی بەرگری، بۆیە زۆر گرینگە کاتێک ددانێک لەدەست دەدەیت ،ئیھمالی نەکەیت و بە زووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و ددانە لەدەست چووەکە شوێنیبکرێتەوە بە یەکێک لەم رێگایانە
1-چاندنەوەی ددانە لەدەستچووەکان (زەرعی ددان)
2-دروستکردنی کیف (جسر ی ددان)
3-تاقمی ددان
PM:08:10:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه