‌به‌ 6 ڕێگا ده‌توانیت هاوكاری توشبووی ڕۆماتیزمه‌ بكه‌یت

وێستگە ستایل-

کاتێک کەسێکی نزیکت کە توشی ڕۆماتیزم بووە، لەوانەیە بپرسی چۆن بتوانم هاوکاری بکەم؟ دڵنیابە هاوکاری تۆ زۆر گرنگە، چونکە نەخۆشیەکانی ڕۆماتیــــــزم درێژخایەنن تەنها کاریگەری لەسەر نەخۆشەکە نابێ، بەڵکو کاریگەری لەسەر خێزان و کەسە نزیکەکانیشی دەبێت.

دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات"بەم 6 ڕێگایە دەتوانی هاوکاریان بکەی تۆزێ لە ئازارەکانیان کەم بکەیتەوە."

1-زۆر گرنگە زانیاری باشت لەسەر نەخۆشیەکە هەبێ.
2-گوێ بگرە کاتێ باسی ناڕەحەتی و خەم و ئازارەکانیان بۆت دەکەن،چونکە زۆرجار بە گوێ گرتن لێیان هەست دەکەن گرنگیان پێدەدەی تۆزێ لە ئازارەکانیان کەمتر دەکەیتەوە.
3-پرسیاربکە لە پێویستیەکانیان، چیان پێویستە کاتێ دۆخیان خراپ دەبێ لەوانەیە کارێکی ئاسان بۆ ئەوان بایەخێکی زۆری هەبێ.
4-تێبگە لەوەی کە دەروون و سایکۆلۆژی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیەکانی ڕۆماتیــــــزم دەبن، وەکو هی کەسی ئاسایی نامێنێت لەوانەیە بە بچوکترین وشە دڵیان بشکێ یان توڕە بن.
5-لەگەڵیان بڕۆ بۆ سەردانی پزیشک ئەگەر کەسەکە زۆر لێت نزیکە،بۆ ئەوەی هەست بکەن کە تەنیا نین لە بەرەنگار بونەوەی نەخۆشیەکە. هەوڵدە بە وردی گوێ لە پزیشکەکە بگری،یاخود ڕێنماییەکان بینوسی، چونکە زۆربەی جار نەخۆشەکە ڕێنماییەکانی بیر دەچێ.
6-هەوڵدە پەیوەندییان بۆ دروستکەی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەهەمان نەخۆشی دەناڵێنن،بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتر بن و دەردەدڵی بۆ یەکتر بکەن.


PM:12:01:27/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل