له‌كاتی خواردنی شۆكۆلاته ئه‌م هه‌ڵانه دوباره مه‌كه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی بواری خۆراك ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئاشقی خواردنی شۆكۆلاته‌ن له چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه كه واده‌كات ئه‌م خۆراكه سوود و به‌های خۆی له‌ده‌ست بدات.
ناتالی ئالیبراندی پسپۆڕێكی بواری خۆراكه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌و شۆكۆلاته‌یه‌ی ده‌یخۆن تامی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات باشتر وایه له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌ونه‌وه"
1- شۆكۆلاته مه‌خه‌ره ناو سه‌لاجه‌وه: ئه‌گه‌ر به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رما شۆكۆلاته به‌ده‌سته‌وه شكا یان به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما ڕاسته‌وخۆ خاوبویه‌وه ئه‌وه مانای وایه له شوێنێكی هه‌ڵه هه‌ڵتگرتوه.
-نابێت شۆكۆلاته بخرێته شوێنێكه‌وه كه ئاستی شێ تیایدا به‌رز بێت.
- باشترین پله‌ی گه‌رما بۆ هه‌ڵگرتنی شۆكۆلاته 18 پله‌ی سه‌دیه.
2- دره‌نگانی شه‌و شۆكۆلاته مه‌خۆ:
- كاتژمێر 11 ی به‌یانی باشترین كاته بۆ خواردنی شۆكۆلاته كه تیایدا" كاكاو و كافاین و شه‌كر" هه‌یه.
-ده‌توانیت وه‌ك ژه‌مێكی سوك له‌نێوان ژه‌می به‌یانی و نیوه‌ڕۆدا بیخۆیت بۆ ئه‌وه ووزه به له‌شت بدات.
3- شۆكۆلاته مه‌مژه:
باشترین ڕێگه بۆ چێژ وه‌رگرتن له شۆكۆلاته ئه‌وه‌یه پارچه‌یه‌ك له شۆكۆلاته بخه‌یته سه‌ر زمانت هه‌تا ده‌توێته‌وه.
4-بڕێكی كه‌م له شۆكۆلاته بخۆ:
- پسپۆڕان ده‌ڵێن" هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ڕۆژانه ده‌توانێت 4 گرام شۆكۆلاته بخوات" بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێبدات.
-ئه‌گه‌ر زیاتر له 7 پارچه شۆكۆلاته بخۆیت ئه‌وه چه‌ژه گۆپكه‌كانی سه‌ر زمانت هه‌ست به تام و تایبه‌تمه‌ندی شۆكۆلاته‌كه ناكه‌یت.
5-جۆره جیاوازه‌كانی شۆكۆلاته به‌یه‌كه‌وه مه‌خۆ:
تێكه‌ڵاوكردنی چه‌ند جۆرێكی جیاوازی شۆكۆلاته واده‌كات نه‌توانیت تامه‌كان له‌یه‌ك جیابكه‌یته‌وه و چێژی لێوه‌ربگریت.
AM:10:53:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه