ده‌شنێ موراد" به مه‌رجێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان"
وێستگە ستایل-
له 16 ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان خانمه گۆرانیبێژ و چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی "ده‌شنێ موراد" دوای یه‌ك ساڵ دوور بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پۆستێكی له‌سه‌ر بابه‌تی توندوتیژی دژی خانمان كرد.
له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ده‌شنێ نوسیویه‌تی" ناو و شێوه و ته‌واوی ئه‌و هه‌ژمارانه له یادمه كه ده‌تویست له‌ڕێیه‌وه ئازاری من بده‌یت و نزیك بوو له‌وه‌ی من بكوژیت، ساڵێك تێپه‌ڕیوه و له دوور بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر شت فێربووم، له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆگرامێكی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له‌گه‌ڵ 8000 خوێندكار ئاماده كردوه، 10000 كتێبی منداڵانم دابه‌ش كردوه"
ئه‌و ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌م 10 كتێب و 10 پارچه‌ی ڤیدیۆیم تۆمار كردوه، له‌گه‌ڵیدا ته‌واوی وه‌رزی هاوین سه‌رقاڵی خاوێنكردنه‌وه‌ی چیاكان بوون، ئه‌و كاته‌ی تۆ سه‌رقاڵی ئه‌وه بویت توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان بنوێنیت من سه‌رقاڵی ئه‌وه بووم خزمه‌ت بكه‌م"
ده‌شنێ له16 ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌ڵێت" ته‌نها بۆ ئه‌م ڕۆژه ئه‌م پۆسته‌م كرد‌و و ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ست به ئاسایشی پێویست ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان"
ده‌شنێ خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ده‌ركه‌وتووه، ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واوه له چالاكی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام دووره و به‌بۆنه‌ی 16 ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خانمان دواین پۆستی بڵاوكردۆته‌وه.
AM:11:57:26/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوه‌ته‌وه