ڤیدیۆ: مه‌كسیك به دروستكردنی سۆس چووه كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌وه
وێستگە ستایل-
شارۆچكه‌ی" بیریبان" له ویلایه‌تی " میتشواكان" له ڕۆژئاوای مه‌كسیك ناویان چووه كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی دروستكردنی گه‌وره‌ترین ژه‌می سۆسی" جواكمۆلی" به‌ناوبانگ له مه‌كسیك.
جواكمۆلی جۆرێك سۆس ی به‌ناوبانگی مه‌كسیكیه له ئه‌ڤۆگادۆ دروست ده‌كرێت، بۆ دروستكردنی ئه‌م ژه‌مه زۆره 300 ئافره‌ت و پیاو به‌شداریان كردوه و 3 كاتژمێر و نیو كاتی ویستوه و به هه‌مویان 4970 كیلۆگرام جواكمۆلی یان دروستكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" بۆ دروستكردنی ئه‌م سۆسه 10 ته‌ن ئه‌ڤۆگادۆ و پیاز و ته‌ماته و بیبه‌ر و لیمۆ و كه‌ره‌وز" به‌كارهاتووه، ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسانی"گینس" نه‌یانتوانیوه ئاماده‌بن له‌م تۆماره نوێیه به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌مه ژماره‌یه‌كی نوێ و پێوانه‌ییه و تۆماری ده‌كه‌ن.
دروستكردنی ئه‌م سۆسه له شارۆچكه‌ی" بیریبان" به‌و قه‌باره‌یه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌راورد به‌و سۆسه‌ی 6 ی نیسانی ساڵی 2018 له‌لایه‌ن 350 كه‌سه‌وه ئاماده كرا كه بڕه‌كه‌ی 3788 كیلۆگرام بوو له‌و كاته‌دا له شارۆچكه‌ی" تانسیتارۆ" له مه‌كسیك وه‌ك یه‌كه‌م سۆس كه به‌و بڕه ئاماده بكرێت له كتێبی گینس تۆماركرا.
PM:08:24:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه