توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م كه‌سانه زیاتر چێژ له په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌بینن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی ئاینیه‌وه زیاتر پابه‌ندن، كه‌متر له مامناوه‌ند په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌به‌ستن به‌ڵام زۆر چێژ له‌و په‌یوه‌ندیه ده‌بینن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان.
هه‌واڵه‌كه له پێگه‌ی "PsyPost" تایبه‌ت به بابه‌تی ده‌روونی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا بیری ڕۆتم وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی ئه‌كسته‌ر ده‌ڵێت" دین كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌تایبه‌ت كاتێك له چه‌ندین ئایندا سێكس له ده‌ره‌وه‌ی خێزان به حه‌رام و گوناه دانراوه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی ته‌نها له چوارچێوه‌ی خێزاندا ده‌بێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه وه‌ك بابه‌تێكی پیرۆز ته‌ماشای ده‌كه‌ن به‌ها و نرخی تایبه‌تی ده‌بێت بۆیان"
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه دین له‌لایان پڕ بایه‌خ بووه له‌ڕووی په‌یوه‌ندی سێكسیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان زۆر به‌خته‌وه‌ر بوون به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی دین بێ نرخ و بێ به‌ها بووه له‌لایان، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وانه‌ی بڕوایان به خودا و ئاین هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خێزان په‌یوه‌ندی سێكسی نابه‌ستن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆشحاڵن به په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان و چێژ ده‌بینن.
PM:05:28:05/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 4892
جار خوێنراوه‌ته‌وه