به‌وێنه.. په‌رواز ده‌ڵێت" بۆمبه‌كه‌م ته‌قانده‌وه"
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ" په‌رواز حسێن" پاش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك له وڵاتی به‌ریتانیا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك شانازی به‌و ئاهه‌نگه‌وه ده‌كات كه سازیكردوه.
په‌رواز له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی نوسیویه‌تی"دوێنێ ئێواره بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه، هیوادارم ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه دوباره ده‌تان بینمه‌وه"
ئه‌مه له كاتێكدایه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه‌ی زۆر له په‌رواز گیراوه، باس له‌وه ده‌كرێت ئێستا كاتی ئه‌م كۆنسێرته نه‌بووه و ده‌بوو ڕێز له دۆخی ئێستای كوردستان بگرێت كه ماوه‌یه‌كه گرژی و ئاڵۆزی تیادایه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی مه‌رگی "ژینا" ه‌وه به‌رده‌وام خۆپیشاندان هه‌یه و قوربانی هه‌یه.
پەرواز ساڵی1989 له قەڵادزێ له دایكبووه، ئێستا لەگه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له ھەولێر دەژین، ساڵی 2012 لە وەرزی دووەمی بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" له تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بەشداری کرد له‌و كاته‌وه سه‌رقاڵی گۆرانی وتنه.
AM:11:26:01/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 7448
جار خوێنراوه‌ته‌وه